ئاسایشی هەولێر دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارانی هێرشەکەی سەر تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاو دەکاتەوە

 ئاسایشی هەولێر دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارانی هێرشەکەی سەر تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاو دەکاتەوە
ئاسایشی هەولێر بە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دەقی دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارانە بڵاو دەکاتەوە کە بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە هەولێر دەستگیر کراون.



ئەمڕۆ یەکشەممە 3\7\2016، زۆربەی کەناڵەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی وەرگرتنی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بانگهێشت کراون، تێیدا دەقی دانپێدانانی ئەو کەسانە بڵاو دەکرێتەوە کە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ڕووداو) لە هەفتەی ڕابردوودا دەستگیر کراون و لەنێویاندا کارگێڕێکی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و کادیرێکی دیکەی ئەو حزبە هەیە.



هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سەعات 4ی ئێوارە، گرتە ڤیدیۆییەکە بڵاو دەکرێتەوە و تاوانەکەش بە بەڵگە سەلمێندراوە، بۆیە نیشانی ڕای گشتیی کوردستان دەدرێت.
Top