نابینایان رێزلە نووسەرێکی بواری منداڵان دەگرن
سەنتەری رۆشنایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی، کە سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتییە، خەڵاتێکی رێزڵینانی بەخشی بە نووسەر و شاعیری بواری منداڵان و بەڕێوەبەری پێشووی خانەی سمۆرە بۆ رۆشنبیریی منداڵان (دڵشاد غەفوور)، ئەمەش لەپای ئەو خزمەتەی پێشکەش بە منداڵانی نابینای کردووە.
مامۆستا عوسمان نامیق سەرۆکی سەنتەری رۆشنایی، کە خەڵاتەکەی بەخشی بە نووسەر، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: ”وەک وەفایەک بۆ دڵشاد غەفووری نووسەر و شاعیر کە یەکەمین کەس بوو لە کوردستاندا، سەردەمێک کە بەڕێوەبەری خانەی سمۆرە بوو، کۆمەڵێک کتێبی منداڵانی بە خەتی (برایل) واتە رێنووسی زبری تایبەت بە نابینایان، بە چاپ گەیاند و جیا لەوەش خودی خۆیشی خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری رۆشنبیریی منداڵاندا پێشکەش کردووە، ئەمڕۆ ئێمە ئەم خەڵاتەمان پێ بەخشی، بە ھیواین تەمەن درێژ بێت و بە زووترین کات بگەڕێتەوە نێو مەیدانی کار و خزمەت بە منداڵان، چونکە ھەموو ئەو کتێبانوەی بە چاپی گەیاندوون، گەواھیدەرێکی گەورەن بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە“.
لای خۆیەوە، دڵشاد غەفوور کە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە، وێڕای سوپاسی بۆ ئەو رێزلێنانە، ھیوای خواست حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە منداڵان و نابینایان و کەمئەندامان بدات و گوتیشی: ”بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی کوردستانی خۆشەویستمان بە ھەر شێوەیەک بێت، ئێمە نابێ منداڵانمان لەبیر بچێت، دەبێ منداڵان سەنتەری بایەخ پێدانەکانمان بن، چ وەک خێزان، چ وەک حکوومەت، چ وەک رێکخراوەگانی کۆمەڵگەی مەدەنی“.

باسنيوز