١٠٠ ملیار دیناری دیكە دەدرێتە جووتیارانی هەرێم و ناوچەكانی دیكە
)نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "حەفتەی ڕابردوو لەسەر بابەتی پارەی جووتیاران پەیوەندیم بە وەزیرەوە كرد؛ دەڵێ وا بڕیارە ١٠٠ملیار دینار بدرێت؛ ئەو بڕە پارەیە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستانیشە و، بڕیارە لەو مانگەدا بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت."
گوتیشی: "لە سێ فراكسیۆنی كوردستانییەوە شاندێک چووین بۆ لای حەیدەر عەبادی، بەڵێنی دا كە پارەی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ـی جووتیارانی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك دیار نییە و وا هەر چاوەڕوانین."
KDP
