سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری بەغدا دەکات و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكات و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 7ـی 2016 لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێگوناح شەهید و بریندار بوونە.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەین كە دوژمنی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانن و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاسودەیی و ژیانی هاووڵاتیان دادی شكستەكانیان نادات و لەوە دڵنیاین كە تیرۆریستەكان بە ئامانجەكانیان ناگەن و لە هەر شوێنەك بن چارەنووسیان شكست و لەناوچوونە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
3ـی 7ـی 2016
Top