ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی مه‌لیك مه‌حموودى نه‌مره‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، مه‌حموود كاوه حه‌فیدزاده له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك له وه‌ڵامى ڕه‌خنه و چه‌ند قسه‌یه‌كى د. فه‌رهاد پیرباڵی نووسه‌ردا له سایتێكى میدیایى كوردستان، نووسینێكى بڵاو كردووته‌وه و ئه‌و قسانه‌ى به سووكایه‌تى و بێرێزى داناوه به‌رانبه‌ر مێژووى كورد و كه‌سایه‌تیى شێخ مه‌حموودى نه‌مر و تا ئه‌و راده‌ى گوتوویه‌تى {خۆشحاڵ ده‌بین با ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى هه‌ولێر په‌یكه‌ره‌كه‌ى شێخى نه‌مر بشكێنن}.
له وه‌ڵامدا و بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵوێسته، پارێزگاى راگه‌یاندنی هه‌ولێر ده‌ڵێت:
مه‌لیك مه‌حموودى نه‌مر، ره‌مز و هێمایه‌كى به‌رزى نه‌ته‌وایه‌تیى كورده و جێگه‌ى فه‌خر و شانازیى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه، هه‌بۆیه‌ش هه‌ولێرى پایته‌خت په‌یكه‌رى شێخى نه‌مرى له ئامێز گرتووه و چوارڕێیانه‌كه‌ش هه‌ر به ناوى ئه‌م زاته شكۆداره‌وه كراوه و، یه‌كێكه له شاكار و شانازییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و، هه‌ولێرى پایته‌خت به سه‌ركرده و ره‌مز و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانىه‌وه هه‌ر ده‌مێنێ و مایه‌ى رێز و حورمه‌ته.''
ره‌خنه‌گرتنى هه‌ر نووسه‌ر و كه‌سێكى شاره‌زا و نه‌شاره‌زایش له مێژوو و كه‌سایه‌تى و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، را و بۆچوون و هه‌ڵوێستێكى تاكه‌كه‌سییه و دوورونزیك هیچ په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى حكوومه‌ت و پارێزگا و هیچ حزب و لایه‌نێكه‌وه نییه.
KDP
