سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئیداره‌ى گه‌رمیان، راگه‌یاند : سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌رزكرده‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داوایكرد ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، گوتیشی :" ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نى گه‌شتووه‌ته ته‌مه‌نى خانه‌نشینی و 63 ساڵى پڕكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ى زیاتر له چوار ساڵیشه له‌و پۆسته‌دایه، بۆیه خۆى پێشتر ده‌ستپێشخه‌رى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌نشین بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ و حكوومه‌ته‌وه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، گوتیشی :" پێناچێت له‌م كاته‌دا یه‌كێتى كه‌سێكى گونجاوى ده‌ست بكه‌وێت بۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌ڵام له دۆخێكیشدا گه‌ر كه‌سى گونجاو هه‌بێت، ره‌نگه تا كۆتایی ئه‌مساڵ پۆسته‌كه لاى سه‌ڵام كوێخا بمێنێته‌وه".
سه‌ڵاح كوێخا، یه‌كێكه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى یه‌كێتى له سنوورى گه‌رمیان و بریندارى سه‌نگه‌ره، له مانگى 1ى ساڵى 2011 وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو، پێشتریش له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمان ده‌ركرا كه ئیداره‌ى گه‌رمیان وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
باس‌نیوز
