پاسدارانى ئێران ته‌قه له شوانكاران ده‌كه‌ن
سوڵتان مامه‌ڵ كۆچه‌رێكى سنوورى حاجى ئۆمه‌رانه و له تۆپبارانه‌كه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران كچێكى 6 ساڵانى بریندار بوو، گوتی ئێستەش ژیانیان له مه‌ترسیدایه و شه‌وانه ناتوانن رووناكى داگیرسێنن و هه‌ندێكیشیان تا ئێستەش نه‌چوونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان.
گوتیشى ئێمه مه‌ڕدارین و بۆ كاسبى هاتووینه‌ته ئه‌و كوێستانه، شه‌وانه شوانكاره‌كانمان له قوڵایى خاكى هه‌رێمى كوردستان به ده‌ستى پاسدارانى ئێران ژیانیان لێ تاڵ بووه و شه‌وانه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت.
محه‌مه‌د حوسێن وه‌ك مه‌ڕداره‌كانى تر دواى رووداوى تۆپبارانى ئێران، نه‌یتوانیوه شه‌وانه موه‌لیده‌ى كاره‌با به‌كاربهێنێ، ئه‌و مه‌ڕداره ده‌ڵێ "شوانكاره‌كانمان ژیانیان زۆر له مه‌ترسیدایه، شه‌وانه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت، سوپاى پاسداران له‌ناو پایه‌گاكانیان ژیانیان لێ تاڵ كردووین، ئاخر ئێمه چ تاوانێكمان هه‌یه، بۆ به بیانووى چالاكى پێشمه‌رگه‌كان له شنۆ و گونده‌كانى تر ئێمه‌ى كاسب و كۆچه‌رى ده‌كوژن و ته‌قه‌مان لێ ده‌كه‌ن؟".
حه‌مدییه ئافره‌تێكى ئه‌و كۆچه‌رییانه‌یه گوتی: به‌م مانگی ره‌مه‌زانه له‌كاتى پارشێودا ناتوانن رووناكى داگیرسێنن، بۆیه بێ پارشێو رۆژووى خۆیان ده‌گرن.
گوتیشى "ژیانمان زۆر له مه‌ترسیدایه، ناشتوانین بگه‌ڕێینه‌وه گه‌رمێن، بۆیه ئێستە نازانین هانا بۆ كوێ ببه‌ین، داوا ده‌كه‌ین كۆمارى ئیسلامى ئێران خه‌ڵكى مه‌ده‌نى نه‌كاته قوربانى و وازمان لێ بهێنێت".
ئه‌و په‌لاماره به‌رده‌وامانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر سنووره‌كان، له‌كاتێكدایه كه هێزه كوردییه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ند چاڵاكییه‌كیان له شارى شنۆ و مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئه‌نجام دا و چه‌ندان پله‌دارى سوپاى پاسدارانى ئێران كوژران و برینداربوون.
هاوكات دوێنێ هه‌ینى 1-7-2016 له شارى تاران، سه‌ردار حوسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن و رایگه‌یاند "هه‌ر شوێنێك كه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، بێ هیچ دوودڵی خاپووری ده‌كه‌ین". له به‌رانبه‌ریشدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى سه‌لامى ره‌ت كرده‌وه و به هه‌ڵوێستێكى نابه‌جێ له‌قه‌ڵه‌می دا.
رۆژى 26ـ6-2016 له ئه‌نجامى تۆپبارانكردنى كوێستانه‌كانى ئالانه له سنوورى شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران جگه له زیانێكى زۆرى مادى، هاوكات 5 هاووڵاتى مه‌ده‌نیش برینداربوون، له سنوورى شاره‌دێى سیده‌كانیش نزیكه‌ى 60 سه‌ر خێزانى مه‌ڕدار و جوتیار و گوندنشینى ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره‌بوون و رووبه‌رێكى زۆرى پاوان و له‌وه‌رگه سووتاو و زیانێكى زۆریش به كۆچه‌ریى و جوتیار و هه‌نگه‌وانان گه‌یشت.
باس‌نیوز
