دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی خانەوادەی شەھیدان دەکات
ئەمڕۆ شەممە 2\7\2016، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاماژەی بەوە کردووە، لەدرێژەی کارە خێرخوازییەکانی دەزگای بارزانی، پریاسکەی 100 کیلۆیی لە خۆراکی وشک کە لە پێنج کارتۆن خۆراک پێکھاتووە، بەسەر خانەوادەی شەھیدانی شەڕی داعش دابەش کراوە. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە 98 خێزان، لە (دەڤەری ڕانیە، قەڵادزێ، پیرەمەگروون، دۆکان و دەوروبەری) دابەش کراوە.
دەزگاکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەر لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییەدا، 28 خێزان لە شارۆچکەی بەردەڕەش و 25 خێزانی شەھیدان لە ئاکرێ، ھاوکاری کراون.
ئەو دابەشکردنە بە درێژایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت و سەرجەم خانەوادەی شەھیدانی شەڕی داعش دەگرێتەوە.
باسنیوز
