جەلەولا.. 621 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە شوێنی ژیانیان

جەلەولا.. 621 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە شوێنی ژیانیان
بڕیارە سبیەنێ یەكشەممە 3ی تەمووزی 2016، (621) خێزانی دیكەی ئاوارەی خەڵكی شارەدێی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین بگەڕێنەوە شارەدێیەكەیان.

یووسف ئیبراهیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین ڕایگەیاند" بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 621 خێزانی ئاوارەی جەلەولای سەر بە خانەقین بگەڕێنەوە بۆ شارەدێیەكەیان".

گوتیشی" قۆناخی گەڕانەوەی ئاوارەكانی جەلەولا بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدرێت بە زووترین كات ئاوارەكان بگەڕێندرینەوە بۆ زێدی خۆیان".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خانەقین هێمای بۆ ئەوەش كرد، كە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە لەم كاتەدا دەبێتە جەژنانەیەكی گەورە بۆیان و پیرۆزباییان لێ دەكەین بە بۆنەی گەڕانەوە و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە".

دوای داگیركردنی شارەدێی جەلەولا لەلایەن ڕیکخراوی توندڕەوی داعشەوە لە مانگی حوزەیرانی 2014 و پاشان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە رزگار كرایەوە، ئێستا قۆناخ بە قۆناخ ئاوارەكانی شارەدێیی جەلەولا دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.








باسنیوز
Top