گۆڕان: گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ پارتی کۆببینەوە

گۆڕان: گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ پارتی کۆببینەوە
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، سەرکردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان بکرێت، سەرکردەیەکی پارتیش دەڵێت: "با چاوەڕوانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بکەن، بزانین بڕیاریان چییە؟".

سروە عەبدولواحید، ئەندامی شاندی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی بۆ گفتوگۆکرد لەگەڵ بەغدا و پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی (مەوازین نیوز)ی ڕاگەیاندووە، سەرکردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان کۆببنەوە. گەشبینیی خۆشی لەوە نیشان داوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کۆبوونەوەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بکرێت.

لەمبارەیەوە د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “دەبێت ئەوان داوایەکی فەرمییان ئاراستەی پارتی دیموکراتیی کوردستان کردبێت، دواتر لەسەر ئەو داوایە مەکتەبی سیاسیی پارتی وەڵام دەداتەوە”. جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەگەر داواکە کراوە، دەبێت چاوەڕوان بکەن تا مەکتەبی سیاسیی پارتی وەڵام دەداتەوە".












باسنیوز
Top