پەرلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان سامانەکانیان ئاشکرا ناکەن

پەرلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان سامانەکانیان ئاشکرا ناکەن
سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت، کە تاوەکو ئێستا چوار پەرلەمانتاری کورد سامانەکانیان ئاشکرا کردووە.

حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق لیستێکی ناوی 58 پەرلەمانتاری بڵاو کردووەتەوە، کە ”تاوەکو ئێستا پارە و سامانی خۆیان ئاشکرا کردووە“ و رایگەیاندووە، ناوەکانی لە دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراقی وەرگرتووە.

وەک لە ناوەکاندا دەردەکەوێ، چوار پەرلەمانتاری کورد موڵک و سامانی خۆیان ئاشکرا کردووە، ئەوانیش بریتین لە نەجیبە نەجیب و ڤیان دەخیل لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و زانا روستایی لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەحمەد حەمەڕەشید لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی.

کورد بە هەموو فراکسیۆنەکانییەوە، 64 پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی عێراق هەیە و پەرلەمانەکەش لە 328 ئەندام پێکدێت.











باسنيوز
Top