به‌شار ئه‌سه‌د له‌ روسیا و ئێران هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌: ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌پارێزن

به‌شار ئه‌سه‌د له‌ روسیا و ئێران هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌: ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌پارێزن
سه‌رۆكى سووریا، راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئێران و رووسیا هاوكارى ناكه‌ن، به‌ڵكو پارێزگارى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ خاكى سووریادان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ وڵاتانى رۆژئاوا، له‌نێویشاندا ئه‌مریكا، به‌رپرسانى ئه‌منى ده‌نێرن بۆ هاوكارى رژێمه‌كه‌ى له‌ جه‌نگى ژماره‌یه‌ك له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "S B S"ى ئوسترالى، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا، رایگه‌یاند :" چه‌ند وڵاتێك به‌ ئاشكرا دژایه‌تى ئێمه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌نهێنى راوێژكارمان بۆ ده‌نێرن بۆ هاوكاریكردنمان".

له‌باره‌ى رۆڵى ئێران و رووسیا، گوتى :" ئه‌وان هاوكاریمان ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌". هۆشدارى ئه‌وه‌شی دا كه‌ ئه‌و دۆخه‌ى سووریا درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ رووسیا و ئێران و به‌شێك له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا، بۆیه‌ تاران و مۆسكۆ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ دیمه‌شق بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆیان، نه‌ك رژێمى سووریا.

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، گوتى :" په‌یوه‌ندییه‌كى سنووردراه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه‌ هه‌یه‌".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ك چۆن سوورییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا بوونى هه‌یه‌.




باسنیوز
Top