دوو بەرپرسی یەکێتی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له خانەقین کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگه‌یاند: "دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركووك/ گه‌رمیان كه له كه‌لاره، حوكمى زیندانیكردنى بۆ دوو به‌رپرسی یه‌كێتى له خانه‌قین ده‌ركردووە".
ڕوونیشی کردەوە، ماوه‌یه‌ك لەمەوبەر، ئافره‌تێك له ڕێگەی دۆستایه‌تییه‌وه، داواى له‌و دوو به‌رپرسه‌ی یەکێتی لە خانەقین كردووه، هه‌ڕه‌شه له هاوسه‌ره‌كه‌ى بکەن، بۆ ئەوەی داواکارییەکانی جێبەجێ بکات، ئەوانیش داواکەیان قەبوڵ کردووە و هەڕەشەیان لەو کەسە کردووە کە خزمێکی عادل عەبدولمەهدی، وه‌زیرى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى نه‌وتى عێراق و سه‌ركرده‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیی عێراقه به سه‌رۆكایه‌تیی (عه‌مار حه‌كیم).
بە گوتەی سەرچاوەکە، عادل عەبدولمەهدی لە ڕێگای پەیوەندیکردن بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە، دۆسیەکەی بە یەکێتی گەیاندووە، پاش ماوه‌یه‌كیش، سێ به‌رپرسی یه‌كێتى له سنوورى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دراونەتە دادگا. گوتیشی: “سێ به‌رپرسه‌كه بریتین لە، " و. ئ. ز"، به‌رپرسی كۆمیته‌ى ئازادى له ناوچه‌ى عه‌لیاواى خانه‌قین و ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ند، هه‌روه‌ها "ع. غ"، به‌رپرسی ئیداره‌ى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین و كارگێڕى مه‌ڵبه‌ند، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكى دیكه‌ى مه‌ڵبه‌ند كه دواتر بێ تاوان ده‌رچووه”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، سێ بەرپرسەکەی خانەقینی یەکێتی سەرەتا خۆیان ڕۆشتوون بۆ یه‌كه‌م دانیشتنى دادگا، هه‌ر له‌و دانیشتنه دادوه‌ر فه‌رمانى راگرتنیانی دا، تا دانیشتنى كۆتایی. دەشڵێت: "کۆتایی هه‌فته‌ى ڕابردوو، دادوه‌ر بڕیاریداوه به دوو ساڵ زیندانی كردن بۆ به‌رپرسی کۆمیتەکە و به‌رپرسی ئیداره‌ى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین، پاشان ڕه‌وانه‌ى چاكسازیی گەورانی سلێمانى كران بۆ به‌سه‌ربردنى ماوه‌ى سزاكه‌یان".
باس‌نیوز
