قاسم سلێمانی لە قەندیلە تا بەهاوکاری پەکەکە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی “حدکا”
قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپەلە خۆی گەیاندۆتە قەندیل و چەند کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی پەکەکە ئەنجامداوە.
قاسم سلێمانی داوای لە بەرپرسانی پەکەکە کردووە هاوکاریان بکەن بۆ هێرش کردنە سەر حزبی “حدکا” و کۆبوونەوەشی لەگەڵ هەریەک لە “جەمیل بایک” و ” دەمهاد عەگید” و “دۆڕان کاڵکان” ئەنجامداوە دوای کۆبوونەوەکانیش، بەشێک لە سوپای پاسدارانی ئێران جلی گەریلاکانی پەکەکەیان پۆشی و بەرەو کێلە شین بەڕێکەوتن بۆ هێرش کردنە سەر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تاوەکو بەناوی گەریلای پەکەکە نزیکی پێشمەرگەکانی “حدکا” ببنەوە و بتوانن گورزێکی گەورە بوەشێنن.
رۆژانەهەوال
