محەمەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا: بەرپرسێکی دیموکرات: ھەڕەشەکانی ئێران لەسەر کوردستان جددین و دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێتە سەرخەت"

محەمەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا:  بەرپرسێکی دیموکرات: ھەڕەشەکانی ئێران لەسەر کوردستان جددین  و دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێتە سەرخەت
بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) رایدەگەیەنێت، کە ھەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ھەرێمی کوردستان مەترسیدارن و دەبێت کۆمەلگای نێودەوڵەیت بێتە سەرخەت.

محەمەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لەشاری ھەولێر، راگەیاند، قسەکانی سەردار سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران نیازی راستەقینەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەخات و ”پێشێلکاری و ملھوڕی ئەوانە بەرامبەر بە ئیرادەری خەڵکی ھەرێمی کوردستان“ و دژ بەھەموو یاساکانی پەیوەندیی وڵاتانە.

محەمەد ساڵ قادری پێیوایە ئەم هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ”پیلانێکی مەترسیدارە گەورەترە لەوەی بەحزبی دیموکراتەوە بگشتێنرێت“ و دوای رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک‌یش، حدکا مەترسیی خۆی لەو بارودۆخەی ئێستا نیشان داوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لەشاری ھەولێر هەروەها رایگەیاند، کە دەبێ ھەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر کوردستان بەھەند وەربگیرێن و ”بەھاتنە سەرخەتی ھێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور رێگا لەو پیلانەی ئێران دەگیرێت“، چونکە ھەرێمی کوردستان لە چوار چێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دایە و لە ئاستی عێراقیش تەنیا ھەرێمی کوردستانە سەقامگیرە، کە ئاوارەکانی ناوچەکەی لەخۆی کۆ کردوەتەوە.

محەمەد ساڵح قادری ئاماژەی بەوەش کرد، کە تێکچوونی ئارامیی کوردستان بە مەترسیی بۆ تێکچوونی بارودۆخ و ئارامیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت.







باسنیوز
Top