نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (49) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەکرا
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (50) دۆلار و (92) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (49) دۆلار و (42) سەنت فرۆشرا.
لە 2ی حوزەیرانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی "ئۆپیک" لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا، کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی خۆیان بەست و لەو کۆبوونەوەیەشدا وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتنێک لەسەر سەقامگیرکردنی نرخی نەوت لە جیهان، هەرچەندە سعوودیا دڵنیاییدا لەوەی بەهیچ هۆکارێک بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی خۆی زیاد ناکات و چاودێرانی ئابووریش پێشبیینی دەکەن نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی 65 دۆلار.
