ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئێمه هه‌ندێك چاوی خۆمان نوقاندووه سه‌باره‌ت بە تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه یاخود هەڕەشەی فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران، راست نییە
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا دوێنێ سه‌باره‌ت به تۆپبارانكردنی گونده سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه كه ئایا ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سیاسه‌تی "خۆ نابیناكردن" ده‌گرێته‌به‌ر؟ ئایا وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران چییه؟.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هیچ ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی تۆپبارانی ئێرانه‌وه نه‌بینیوه‌و ورده‌كاری لانییه له‌وباره‌یه‌وه، وتی"به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئێمه هه‌ندێك چاوی خۆمان نوقاندووه سه‌باره‌ت به ئێران یان هه‌ر چالاكییه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز كه ڕه‌نگه ئه‌وان ئه‌نجامیان دابێت، ئه‌وه شرۆڤه‌یه‌كی ڕاست نییه".
جۆن كێربی وتیشی"من ووردهكاریم نییه سه‌باره‌ت به‌مه، هه‌روه‌ها من هانت ده‌ده‌م كه ڕاوێژبكهیت به وه‌زاره‌تی به‌رگریی و هاوپه‌یمانان. من ئێستا هیچ وورده‌كارییه‌كی ئۆپهراسیۆنهكانم لانییه له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌م بۆچونه‌ی كه ئێمه هه‌ندێك بواری ئازاد ده‌ده‌ین به ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا به سانایی ڕاست نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه 26ی مانگی رابردوو ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه بۆردومان كران‌و 5 برینداریان لێكهوتهوه.
تۆپبارانه‌كه‌ی ئێران دوای ئه‌وه‌هات كه جموجۆڵی سه‌ربازی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دهستیپێكردوهتهوهو پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكرات چه‌ندجارێك توشی شه‌ڕ بوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران‌و كوژراو و بریندار له‌هه‌ردولا هه‌بوون.
پێشتریش سه‌ردار محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران به پێگه‌ی سوپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند"بنكه‌ی سه‌ره‌كی حیزبی دیموكرات(كۆیه) له هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ین".
دوای تۆپبارانه‌كانی ئێران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی بۆمبارانی ئێران‌و توركیاوه به‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم كهوتوونو داوای له‌و دوو وڵاته كرد بۆمبارانهكانیان رابگرن.
توركیاش له هاوینی رابردوه‌وه دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) به به‌رده‌وامی ناوچه سنورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان‌و بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات به‌بیانووی لێدان له باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئه‌و بۆردومانانه‌ش زیانی گیانی هه‌بووه‌و زیانی ماددی زۆریشی به ناوچه سنورییه‌كان گه‌یاندوه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی لای گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه دروست كردووه.
خه‌ندان
