فەرماندەی سوپای ئێران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان و ئیسرائیل دەكات
بەپێی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێرانی؛ لە رێوڕەسمی رۆژی قودس؛ حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای ئێران؛ هۆشداریی دایە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند كە هەر شوێنێك ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئێران دەكرێتە ئامانج و وێران دەكرێت.
جێگری فەرماندەی سوپای ئێران؛ گوتی؛ هوشداری دەدەینە بەرپرسانی ناوچەكە و باكووری عێراق كە پێگیری پەیمانەكانیان بن؛ چونكە لە هەر شوێنێك هەرەشە بۆ سەر وڵاتەكەمان دروست بێت، وێرانی دەكەین.
لەلایەن خۆیەوە محەمەد پاكپور؛ فەرماندەی زەمینیی سوپای پاسداران رایگەیاند كە ناوەندی گروپە چەكدارەكانی بەرهەڵستكاری ئێران لە هەر شوێنێك بێت دەكەینە ئامانج و خاپووری دەكەین.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد كە هەزاران مووشەك ئامادەن بۆ بە ئامانج گرتنی ئیسرائیل و دەبێت لەسەر رووی نەخشەی جیهان بسڕدرێتەوە؛ چونكە بە وتەی خۆی؛ فیتنەی ئاڵۆزییەكانی جیهان ئیسرائیلە.
روودارو
