ئالا دەڵێ به‌غدا خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره‌یە و پێشمەرگە نابینێت

ئالا دەڵێ به‌غدا خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره‌یە و پێشمەرگە نابینێت
ئالا تالەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمان کوردستان لە نوێترین وتەی خۆیدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیس بوک دەڵێت: به‌غدا خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره‌ی ئابوری و خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە شەری روبەرو بونەوەی داعش هێزە عێراقییەکان، نزمترین ئاستی بەرگری لە خۆیانیان نیشاندا و چەندین پارێزگا و شار و گوندی باشوری عێراق و ناوچە عەرەب نشێنەکان کەوتە دەست چەکدارانی داعش، دواتریش ئابوری عێراق بەرەو هەڵدێر چوو و فرۆشتنی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی پێوانەیی خۆی.

تا ڕادەیەک کە عێراق روبەروی قەیرانێکی دارایی بێوێنە ببویەوە و تاکو ئێستاش پاشماوەکانی ئەم قەیران و شکەستە سەربازی و ئابورییەی عێراق لە پرۆسەی سیاسی و بگرە بەرێوبردنی وڵات دیارە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەم ئەندامەی سەرکدایەتی یەکێتی کە چەند رۆژ لەمەوبەر بە وەفدێکی گۆرانەوە چوونە لای دەسەڵاتدارانی عێراق و داواکاری رەدکردنەوەی جیابونەوەی هەرێمیان پێشکەش بە حکومەتی ناوەندی عێراق کرد، ووتی:
“به‌غدا بۆ ئێمه‌ ده‌رگای ته‌عامول کردنه‌ له‌گه‌ڵ دنیا. به‌ بێ به‌غدا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و روسیا و ئه‌مه‌ریکا و ئێران هیچمان پێ ناکرێت.” ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژانە پەرلەمانی ئەورەپا و سەرکردە سیاسیەکانی جیهان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا، پاڵپشتی خۆیان بۆ پرسی سەربەخۆیی بە شێوەیەکی ئاکادێمیک دەردەبڕن و لەگەڵ ئەوەن کە کورد بە شێوەیەکی فەرمی لە عێراق جیا بێتەوە.

ئاڵا تالەبانی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووکدا باس لەوەش دەکات کە گوایە “نابێت به‌نه‌فه‌سێکی ته‌واو قه‌ومی معامه‌له‌ له‌گه‌ڵ دۆخی به‌غدا بکه‌ین، چونکه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه تورکمان و نه‌ته‌وه‌ی تریش هه‌ن و ده‌بێت هه‌ریه‌کێکمان شتێ ته‌نازول بکه‌بن تا بگه‌ینه‌ رێکه‌وتن و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دێرینەوە دەڵێن نەفەسی کورد، نەفەسێکی نەتەوەیی یە و قەومی نیە، و تەنانەت تورکمانەکانی دانیشتووی هەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی عێراق هاوڕان لە سەر راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان. هاوکات شێخە عەرەبەکانی عێراق دان بە پێویستی جیابونەوەی کورد لەگەل حکومەتی ناوەندی بەغدا و عێراق دەدەن.

Top