دهۆك؛ لەڕەمەزاندا هەشت كەس بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو 68 دیكەش برینداربوون

دهۆك؛ لەڕەمەزاندا هەشت كەس بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو 68 دیكەش برینداربوون
لە مانگی رەمەزاندا 74 رووداوی ھاتووچۆ لە سنوری پارێزگای دھۆک روویانداوە، بەوھۆیەوە هەشت كەس گیانیان لەدەستداوەو 68 ی دیكەش برینداربوون.

رائید ئازاد تەھا، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆ لە پارێزگای دھۆک راگەیاند "لە ماوەی 23 رۆژی مانگی رەمەزان 74 رووداوی ھاتووچۆ لە سنوری پارێزگای دھۆک روویانداوەو ژمارەی رووداوەكان بەراورد بە دوو مانگی رابردوو زیادیانكردووە".

وتیشی "بەهۆی ئەو رووداوانەوە هەشت کەس گیانیان لە دەستداوەو 68 كەسی دیكەش برینداربوون".

زۆربەی ئەو رووداوانە لە هەفتەی رابردوو روویانداوە بە تایبەت لە سەر رێگای زاخۆ و سێمێل و شێخان و قەزای بەردەڕەش و ناحیەی باتیفا.

بە وتەی رائید ئازاد تاھا، ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی رووداوانە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێرا بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ و خێرا لێخورین دەگەرێتەوە و بە تایبەت لە کاتی بەربانگ کە بە "کاتژمێری مردن" ناسراوە.
Top