دوو برا لە ئاوی کەورگۆسک خنکان
جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە گوتی:" ئەو سێ برایە تەمەنیان لە نێوان 16 تا 18 ساڵە پێش بەربانگ لەلای شوێنی بەرهەمهێنانی چەو و لم-ی ئاوی کەورگۆسک مەلەیان کردووە بەداخەوە ھەر سێکیان نقوم بوونە بەڵام یەکێک لە براکان رزگاری بووە و دوو براکەی دیکە خنکاون".
بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک ئەوەشی روونکردەوە کە، تیمەکانی فریاکەوتن و غەواسەکان ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو برایەن.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەو دووبرایەی خنکاون ناویان "(حارس لقمان و جەمیل لوقمان)ه، لەسەر زێی گەورە بەرامبەر گوندی بەنێنان خنکاون و تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوتەوە".
ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەباتە لە پارێزگای ھەولێر، دانیشتووانەکەی نزیکەی 20 ھەزار کەس دەبێت، کەمپێکی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستانیشی لێیە کە نزیکەی 15 ھەزار کەس دەبن.
