ئاسایشی هه‌ولێر كادرێكی تری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستگیركرد
كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، سه‌رهه‌د عوسمان به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ولێری رێكخراوی قوتابیانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌چێته ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
سه‌لیم كۆیی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یاند "ئاسایشی هه‌ولێر به‌بیانوی په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه‌ی سه‌ركه‌ناڵی رووداوه‌وه ده‌ستگیریان كردووه‌و تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رێكخراوی قوتابیانی كوردستانی كۆمه‌ڵ ده‌ستگیركردنی كادیره‌كه‌یان به"نایاسایی‌و به‌بێ فه‌رمانی دادگا" ناوده‌بات.
تاریق نوری، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه به‌هه‌مان تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی كه‌ناڵی رووداو ده‌ستگیركراوه، له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و دوو برای له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌لایه ئاسایشه‌وه به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركران.
ئیسماعیل ره‌سوڵ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێر به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه به‌بیانوی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به‌رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ركه‌ناڵی رووداوه‌وه بووه به‌وته‌ی ئاسایش".
وتیشی "تاوه‌كو سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین رونكردنه‌وه‌ی زیاترمان بده‌نێ‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سیاسی حزبین".
رێكخراوی قوتابیانی كوردستانی كۆمه‌ڵ، له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی كادیره‌كه‌یان كراوه، پێیانوایه ده‌ستگیركردنی هیچ پاساوێكی یاسایی هه‌ڵناگرێت.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ستگیركردنی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، به‌ته‌سفیه‌ی حیساباتی سیاسی به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵ ناوبرد.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویكرده‌وه، دوو نارنجۆك ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كییان له‌هه‌ولێر كراوه‌و به‌هۆیه‌وه، پێنج كه‌س برینداربوون‌و دواتریش ئاسایش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ستگیركردنی دووكه‌سی راگه‌یاند كه یه‌كێكیان كادیری بالای كۆمه‌ڵ بوو.
