پێشمەرگە سەدا٤٥ـی خاکی پارێزگای نه‌ینه‌وایان ئازاد كردووه
(عه‌بدولقادر شنگالی) جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوت: "ڕزگاركردنی شاری مووسڵ زۆر گرنگه چونكه تیرۆریستانی داعش دەبڕێنەوە؛ بۆیه ده‌مانه‌وێت په‌له بكرێت له ئازادكردنی ئەو شارە و داوامان له هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه كه له قۆناغی یه‌كه‌م له مه‌خموور ئاماده كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا حه‌شدی‌شه‌عبی به‌شدار نه‌بن".
(عه‌بدولقادر شنگالی) دەیشڵێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ناوچه‌یه‌كی به‌رفره‌وانی سنووری پارێزگای مووسڵ‌یان ئازاد كردووه كه ده‌كاته سەدا45ـی؛ بۆیه وه‌كو ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستخۆشی له ڕۆڵی پیرۆزی (سه‌رۆك بارزانی) و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه زۆر ناوچه‌ی گرنگ و ستراتیجییان ئازاد كردووە."
جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراق هیچ هاوكارییه‌كی بۆ ناوچه ئازاد كرداوه‌كانی نه‌ینه‌وا نەناردووە؛ ئه‌وه‌ی ده‌كرێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه مرۆڤدۆستە‌كان ده‌یکەن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2014 و 2015وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕه‌وانه نه‌كردووه ته‌نها له ساڵی 2016 هه‌ندێكی ڕه‌وانه كرد له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵە‌تییه‌كان 90 پرۆژه‌مان پێ کرد؛ كه خۆی له بواری ئاو و كاره‌با و شاره‌وانی و قوتابخانه و ته‌ندروستی ده‌بینێته‌وه؛ چونكه تیرۆریستانی داعش ژێرخانی ئابووری ئه‌و ناوچانه‌یان وێران كردووه. لە‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی و به پێی توانا كار ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ناوچه‌كان ده‌پارێزن و خەڵكیش له سایه‌ی ئه‌واندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن."
(شنگالی) ئاماژه‌شی دا: "وه‌كو ئیداره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای و ئیداره‌ی شنگال به په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌مان گوتووه كه سنووری قه‌زای شنگال و فه‌رمانگه‌كان چۆڵ بكه‌ن كه گشت پارته سیاسیه‌كانی عێراق چۆڵیان كردووه ته‌نها ئه‌وان ماون چۆڵی ناكه‌ن و هێزێكی ناده‌ستووری و نایاسایین و بوونه‌ته ئاسته‌نگ له ڕێگای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و خه‌ڵكیش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان؛ چونكه مندالی 13 تا 17 ساڵان ده‌به‌ن بۆ قه‌ندیل و جودی له ڕۆژئاوای كوردستان."
له كۆتاییدا ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 2ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری تێ ڕژاوە؛ سه‌ڕه‌رای قه‌یرانی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تیان ده‌كات و، كه‌مپیشی بۆیان دروست كردووه؛ بۆیه داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هاوكاری ئاواره‌كان بكات و به‌هۆی كارتی زیره‌كیش غه‌درێكی زۆر له ئاواره‌كان ده‌كات و ناویان دیار نییه هه‌وه‌رها له كه‌مه‌لگای نێوده‌وله‌تیش داواكارین هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن كه لێره‌وه سوپاسی ڕۆلی (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و ته‌واوی خەڵكی كوردستان و به تایبه‌تیش پارێزگاری دهۆك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌كه‌ن."
