نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق دەكات
لە دیدارێكدا زاتماری خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و مەبەستی سەردانەكەیشی بۆ خوداحافیزی و بەكۆتاهاتنی كارەكانی وەك باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق گەڕاندەوە و لەمڕووەشەوە سوپاسی هەموو ئەو هاوكاری و پاڵپشتیانەی حكوومەتی هەرێم و بەڕێز سەرۆك وەزیرانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا، پێشكەشیان كردووە.
جەختی لەوە كردەوە كە هەنگاریا خوازیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات و لە بوارەكانی زانستی، كەلتووری، ئابووری و دیپلۆماسیدا زیاتر پەرەیان پێ بدات. ئاماژەی بەوەش دا لە كاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی، پشتگیرییەكی تەواوی ئەو پەیوەندییە دووقۆڵیانەی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا دەكات و هەوڵ دەدات خاوەن كار و بزنسمانانی وڵاتەكەی هان بدات لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بكەن.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هەوڵ و كارەكانی بەڕێزیانی بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی لە كارە نوێكەیدا بۆ خواست. ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو ئاستە باشەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا پێیگەیشتووە، بەشێكی بۆ هەوڵ و كۆششی بەڕێز زاتماری دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات لە هەموو بوارەكاندا پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەنگاریا بەرەوپێشەوە ببات، هەروەك هاوكاری و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ باڵیۆزی نوێ و كونسوڵگەریی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان نیشان دا.
تاوتوێكردنی ڕەوشی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆر و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
KDP
