هەولێر.. کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی ڤیزا رادەگرێت

هەولێر.. کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی ڤیزا رادەگرێت
کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییان رادەگرێت.

رۆژی چوارشەممە 29ـی حوزەیرانی 2016، کونسوڵخانەی تورکیا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە لە رۆژی 3ـی تەمموزی 2016ـەوە تاوەکو 9ـی تەمموز، پێدانی ڤیزای تورکیا بە هاووڵاتییان لە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر رادەگیرێت.

کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە راگرتنی پێدانی ڤیزا بەهۆی پشووەکانی جەژنی رەمەزانەوەیە، کە حکوومەتی هەرمی کوردستان ئەو رۆژانەی وەک پشووی فەرمی دیاری کردووە.









باسنيوز
Top