له كه‌ركووك شه‌ش گومان‌لێكراو گیران
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، راگەیاند: "سەعات 6ـى ئەم به‌یانیی چوارشه‌ممەیە، دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له سنوورى كۆمه‌ڵگاى ته‌ركه‌ران، هێزه‌كانمان له پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كان و ئاسایشى كه‌ركووك، له هەڵمەتێکدا توانیمان شه‌ش گومان‌لێكراو بگرین."
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتیشی: "لەو هەڵمەتەدا دەستمان گرت بەسەر 14 چه‌كى كلاشینكۆف و چوار ده‌مانچه و كۆمەڵێك كه‌لوپه‌لى سەربازییشدا."
KDP
