نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی کرد.



لەو دیدارەدا باس لە دوا پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی و سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی كراوە.



هاوکات هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بپارێزرێن و ڕێگری لە هەر هەوڵێكی دروستكردنی ئاستەنگ لەو پەیوەندییانەدا بكرێت.



جەخت لەوەش كرایەوە كە پێویستە ئەو دیدارانە بەردەوامییان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا ڕێگری لەو جۆرە ڕووداوانە بكرێت و ڕێگە نەدرێت هیچ درزێك لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دروست بكرێت.



تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی شەڕ لەدژی داعش و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوون.










باسنیوز
Top