پشووی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا

 پشووی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی جەژنی ڕەمەزانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.



ئەمڕۆ چوارشەممە 29\6\2016، ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە کە بەرواری 28\6\2016 بەسەرەوەیە و تێیدا ڕۆژانی پشووی جەژنی دیاری کردووە کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:



به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ رایدەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی یەك شەمە 7/3 ـەوە دەستپێدەكات، و تا رۆژی 7/9 بەردەوام دەبێت ، و دەوامی ئاسایی لە رۆژی یەك شەمە 7/10 دەست پێدەكاتەوە .

بەم بۆنەیەشەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەكانیان و خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان و تێكڕای موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری كوردستان وپتەوبوونی یەكڕیزی گەلەكەمان و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان.
جەژنی هەموو لایەكتان پیرۆز بێت

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2016/6/28








باسنيوز
Top