دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش دەتەقێنرێنەوە

 دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش دەتەقێنرێنەوە
دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە گوندێکی سنووری شاری مەخموور دەتەقێنرێنەوە.



بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 29ـی حوزەیرانی 2016، چەکدارانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر گوندی نەسر.



کەمتر لە مانگێکە گوندی نەسر لەلایەن لیواکانی فیرقەی 15ـی سوپای عێراقییەوە رزگار کراوەتەوە، کە لەو ناوچەیە و بە مەبەستی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ، جێگیر کراون.



ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان لەلایەن سەربازانی لیوای 71ـی فیرقەی 15 و لیوای 37ـی فیرقەی 9ـی سوپای عێراقی تەقێنراونەتەوە و ـشکست بە هێرشەکەی داعش هێنراوە.



چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.




باسنيوز
Top