په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: بەبێ پارتى سیاسه‌تمان پێناکرێ داواکارین پارتی دەرگامان لێ بکاتەوە

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: بەبێ پارتى سیاسه‌تمان پێناکرێ داواکارین پارتی دەرگامان لێ بکاتەوە
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق لەقسەکانیدا دیارە کە هەست دەکەن هەلەبوون بۆیە داواکارن لە ئەمجارەش دەرگایان لی بکاتەوە، دیارە تێگەیشتن بەبێ پارتی هیچیان پێناکرێ و هەستدەکەن لەسیاسەتی راستەقینەی کوردستانی تەریکبوون و هەست بەشەرمەزاری دەکەن بەرامبەر بە گەلی کوردستان.

ئێوارەى دوێنی سێشه‌ممه‌ (28-6-2016)شاندی هاوبەشى یەکێتیی نیشتمانى كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان، له‌ ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ لە بەغداى پایتەختى عێراقەوە گەڕانەوە هەرێمى کوردستان و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هەندێ لە ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ ڕوو.

شوان داودى، ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانى كوردستان ، لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لەلێدوانێکدا گوتى: "شاندی هاوبەشى یەکێتى و گۆران بەمەبەستى خستنەڕووى ناوەڕۆکى ڕێککەوتنى سیاسی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان و بزووتنەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى عێراق کۆبوونەوە و هیچ لایه‌نێکى سیاسی دژى ڕیککەوتنەکەى گۆڕان و یەکێتى نەبووە. ڕوونیشى کردەوە: " لەکاتى کۆبووەنەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان باسی بەندەکانى ڕێککەوتنەکەمان کردووە.

ئەو په‌رله‌مانتارەی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق لەقسەکانیدا دیارە کە هەست دەکەن هەلەبوون بۆیە داواکارن کە ئەمجارەش پارتی دەرگایان لی بکاتەوە، دیارە تێگەیشتن بەبێ پارتی هیچیان پێناکرێ و بۆیە دەڵێ دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ پارتى بکەین و بەبێ پارتى سیاسیەت ناکەین و پێشمان ناکرێ، چونکە پارتى دیموکراتى کوردستان، لە عێراق و کوردستان هێزێکى کاریگەرە و هەر دەبێ کۆبوونە لەگەڵ پارتى بکەین".




باسنیوز
Top