ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كوژرانی به‌رپرسی سه‌ربازی داعشی راگه‌یاند
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له تویتێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری وردیان داوه به فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان، له هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراودا (به‌سام سینا) به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی داعش له موسڵ كوژراوه".
كوژرانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی داعش له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی سوپای عیراق قه‌زای فهولوجهیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه و به‌ره‌و شه‌ڕگات له پێشڕه‌ویدان و شه‌ڕڤانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج زۆرینه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه و زیانی گه‌وره‌یان به‌داعش گه‌یاندووه.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی له نێو قه‌زای فه‌لوجه‌وه رایگه‌یاند "دوای فه‌لوجه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و قه‌زای حه‌ویجه ده‌كه‌ین".
به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، هێزه‌كانی سوپای عیراق هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیان ره‌وانه‌ی سنووری قه‌زای مه‌خمور كردووه و تائێستا چه‌ند گوندێكیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
