سەرکردەیەکی یەکێتی: نەوشیروان ئێمەی ڕیسوا کرد

سەرکردەیەکی یەکێتی: نەوشیروان ئێمەی ڕیسوا کرد
پاش ئەوەی “عەلی عەلاق” کە بەرپرسێکی باڵای حزبی دەعوەی نوری مالیکیە باسی لەوە کرد کە یەکێتی و گۆڕان بە ڕوونی پێیان گوتوون ئەوان لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان نین و دەیانەوێ لەگەڵ بەغدا بمێننەوە، سەرکردەیەکی یەکێتی هێرش دەکات سەر نەوشیروان.

بە گوێرەی زانیاریەکان،سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتیمانی باسی لەوە کردووە کە گۆڕان بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ یەکێتی واژۆی کرد بەم دواییانە، گۆلێکی گەورەی لە حزبەکەیان کردووە و یەکێتی لەبەردەم هەموو خەڵکی و بەتایبەتی لایەنگرانی ڕیسوا کرد.

ئەو سەرکردەیە گلەیی لە یەکێتی کردووە بەوەی بۆتە دار و دەستەی نەوشیروان مستەفا و ئەو بۆتە خاوەنی بڕیاری یەکێتی، بە تایبەتی لەسەر پرسی گشت پرسی و سەربەخۆیی باشووری کوردستان.

هەروەها دەڵێ بە داخەوە یەکێتی خەباتی بۆ سەربەخۆیی کرد و هەر یەکێتیش بوو داوای ڕیفراندۆمی بۆ ئەو مەبەستە دەکرد، کەچی ئەمڕۆ بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ گۆڕان دەچنە بەغدا و دژایەتی خۆیان بۆ ئەو سەربەخۆییە دەردەبڕن بۆ مالیکی و حزبەکەی کە ساڵانێکی خوێنی بۆ دەڕێژێ، لەکاتێکدا لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ گۆڕان جەخت لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییش دەکەینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە نەوشیروان مستەفا بەو ڕێککەوتنەی بەم دواییە لەگەڵ یەکێتی واژۆی کرد لەماڵی مام جەلال تاڵەبانی، دەیەوێ یەکێتی بۆ مەرام و سیاسەتی خۆی بەکار بهێنێ، هەروەک چۆن پێشتر باسی لە گەڕانەوە بۆ بەغدا دەکرد، دەیەوێ یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە بەکار بهێنێ، بەمەش گۆلێکی گەورەی لە یەکێتی کرد و حزبەکەمانی لەبەردەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی یەکیتی بەتایبەتی ڕیسوا و شەرمەزار کرد.



رۆژانەهەوال
Top