ئێران چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌كرد؛ تۆپی به كوردستانه‌وه نا
(عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند "به‌رله چه‌ند رۆژێك شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌باره‌ی كێشه‌كانی سه‌رسنووره‌وه، دڵگرانیی وڵاته‌كه‌یان گه‌یانده حكوومه‌تی هه‌رێم، گوایه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵات هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ كۆماری ئیسلامی بنێنه‌وه، ئێمه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له پارتی و یه‌كێتی پێك هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشانه بكۆڵرێته‌وه و چاره بكرێن.''
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌داخیشه له‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد تا ئه‌نجامێكیان له لێكۆڵینه‌وه‌یاندا ده‌ست بكه‌وێ و، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردنه ئامانجی تۆپخانه‌كانیان؛ دیاریشه كه زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتووه.''
(عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی) جه‌ختیش كه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ی، به‌ڵام دوای تۆپباران كاره‌كانی خاوتر كردووه، (ئاكره‌یی) ده‌ڵێ، ''ئێمه نامه‌نه‌وێ له سنووری ئێمه‌وه كێشه بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست ببێت، به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه په‌یوه‌ندیی مێژووییی نێوان ئێمه و ئێران دێرینه و، چه‌ندین خاڵی سنووری پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه. ئێستایش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستانیشمان له‌باره‌ی تۆپبارانی رۆژانی رابردووه‌وه گه‌یاندووه‌ته تاران.''
