لایەنەکان ئامادە نین بچنە نێو ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی
ئەمڕۆ دووشەممە 27\6\2016، ئیسماعیل نامیق، ئەندامی سەركردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی ڕای گەیاند، ئەوان دەرگای بەشداریكردن بۆ لایەنەكانی دیکەش دەكەنەوە و هەر لایەنێك بیەوێت، دەتوانێن بەشداری لەو هاوپەیمانییانە بكات كە گۆڕان و یەكێتی بەنیازن پێکیبهێنن.
بەپێی زانیارییەکان، هەوڵەکەی گۆڕان و یەکێتی بۆ ڕازی کردنی لایەنەکانی کوردستان بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکەوە سەرکەوتوو نەبووە و هیچ حزبێک ئامادە نەبووە بە فەرمی بچێتە ناو ڕێککەوتنەکەوە.
لەمبارەیەشەوە بەهار مەحموود، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕايگەیاند: “بەڵی هیچ حزبێک بە فەرمی نەچووەتە ناو ڕێکەوتنەکەوە، بەڵام ئەوانەی سەردانمان کردوون، پشتگیری و پشتیوانیی تەواویان دەربڕیوە”.
(باسنیوز)
