شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان (حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە شاندێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لە دوالێدوانیشیدا حكوومەتی هەرێم باسی لەوە كرد كە ئامادەن نەوت رادەستی بەغدا بكەن ئەگەر مستەحەقاتی هەرێم بدەن، بەڵام تاوەكو ئێستا رۆژی سەردانەكە دیار نییە".
(سلێڤانەیی) گوتیشی، شاندەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و دواپەیامیان ئاڕاستە دەكات و، جەختیش لەسەر دوو خاڵ دەكاتەوە، كە یەكێكیان ئەوەیە، ئایا بەغدا ئامادەیە مستەحەقاتی هەرێم بدات و یاسای بودجە جێبەجێ بكات، خاڵی دووەمیش ئەوەیە كە بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لە قەرزی نێودەوڵەتی بدات.
KDP
