دووکان.. تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە رایگەیاند: "ئەو پیاوە تەمەنی 55 ساڵە و ناوی (ز.خ) بەمەبەستی كاركردن چووەتە زەوییە كشتوكاڵەكەی خۆی لە نزیك خەلەكان و دواتر لەلایەن کەسانێکەوە كوژراوە."
گوتیشی، "دوای گەیشتنی زانیاریی هێزەكانی پۆلیسی دووكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و هەوڵەكان بۆ گرتنی ئەنجامدەران دەستی پێكردوە."
بەپێی زانیاریەكان دوای كوشتنی ئەو هاووڵاتیە، ئۆتۆمبێلەكەشی رفێنراوە.
لە 10 رۆژی رابردوودا ئەوە دووەمین حاڵەتی كوشتی هاووڵاتیە لەناو زەویە كشتوكاڵییەكەی خۆی لە سنووری قەزای دووكان تۆمار دەكرێت.
باسنیوز
