130 كچە ئێزدی چوونه ڕێزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگەوه
(شێخ شامۆ) نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له فراكسیۆنە زه‌ردەکەی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگەیاند: "گەلێ دڵخۆشین؛ ئاخر ئه‌م پێنجشه‌ممه‌ی حازرییە، نوێنه‌ری (سه‌رۆك بارزانی) و فه‌رمانده‌یی شنگال و فه‌رمانده‌یی فێرگه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری و له‌شكری و سكرتاریه‌تی ئافره‌تان هاتبوون بۆ زاخۆ هەتا ئەو 130 ئافره‌تە كوردە ئیزدییە پێشمەرگەیە ببینن وا لە مەشق و ڕاهێنان بوونەتەوە و، چوونە ڕیزی هێزی پێشمەرگەوە؛ دەستەی (كچی ڕۆژ) خولی سه‌ربازیی ڕزگاریی شنگالیان بینیوە؛ سه‌ر به فه‌رمانده‌یی شنگال ده‌بن. دیارە ئەو ئافرەتانە له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی له‌شكری و چاودێریی جه‌نابی سه‌رۆك، به شێوه‌یه‌كی زانستی مەشق دادراون و، ڕاهێنراون؛ ئەوە یەکەم جارە شتێکی لەوە شێوەیە بکرێت."
(شامۆ) گوتیشی: "ده‌رچوونی ئه‌م پۆله كچە ئیزدییەی بوونەتە بەشێک لە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، په‌یامێكه بۆ نه‌یارانی كوردستان كه میلله‌تی كورد ته‌سلیمی هیچ دژمنێك نابێت؛ ژنی كورد و به تایبه‌تیش ژنانی ئیزدی كه ناخۆشییەکی زۆریان کێشاوە بە ده‌ستی ئەو داعشە تیرۆریستە دڕندانەوە، وا بە شێوەی زانستی سه‌ربازی خۆیان چه‌كدار ده‌كەن؛ چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و، شان‌بەشانی پێشمه‌رگه ده‌ڕۆن و، خۆیان و شنگالیش دەپارێزن؛ ئەمە كارێكی زۆر پیرۆزه و ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ كچە ئێزدییەکانی تریش؛ بەو هاتنەیان بۆ ناو پێشمه‌رگایه‌تی و ئاسایشپارێزی سەلماندیان چەندە ئازانە و، هیچیان لە براکانیان کەمتر نییە."
