مەسیحییەکان پشتگیری لەپەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەکەن

مەسیحییەکان پشتگیری لەپەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەکەن
نوێنەری پێکھاتەی مەسیحی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئێمە پشتیوانی لەپەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەکەین وھەرکاتێکیش داوا لەئێمە بکرێت بۆ کۆبوونەوە لەبارەی پرسێکی وەکو ریفراندۆم کە چارەنووسازە ئامادەین بەشداری تێدا بکەین.

(وەحیدە یاقۆ ھورمز) نوێنەری مەسیحییەکانی کوردستان لە پەرلەمان ڕاگەیاند: "پەیامەکەی سەرۆک بارزانی پەیامێکی نیشتمانییە و، دورە لە حزبایەتییەوە؛ ئەو کۆبوونەوەی داوای کردووە پەیوەستە بە چارەنووسی ھەموو گەلی کوردستانەوە؛ ڕیفراندۆمیش خۆ بۆ تاکە حزبێک نییە، بۆ ھەموو گەلی کوردستانە؛ بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان پێشوازی لەو پەیامە بکەن".

(وەحیدە یاقۆ ھورمز) گوتیشی، ئێمە پێشوازی لە پەیامەکە دەکەین و، پشتیوانیشی لێ دەکەین؛ کەینێ بانگهێشتمان بکەن بۆ کۆبوونەوە، ئامادەینە و دەچین؛ ئەوەتا گەلی کوردستان دەرفەتێکی زێڕینی بۆ ڕەخساوە، ئەگەر لە کیسی خۆمانی نەدەین دەبینە دەوڵەت."
Top