پێشڕه‌وییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی مه‌نبیج به‌ره‌وامه
گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ناو مه‌نبیجدا هه‌موو رێگایه‌كی لێ گیراوه و ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان رزگار بكه‌ن، چونكه رێگای چوونه ده‌ره‌وه له‌و شارۆچكه‌یه گیراوه، هه‌روه‌ها له هه‌موو لایه‌كی مه‌نبیج داعش گه‌مارۆ دراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست رۆژنامه‌ی (جومهورییه‌ت)ـی توركی، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ته‌واوی مه‌نبیج له‌لایه‌ن سوپای سووریای دیموكراته‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه.
پلانێكی سه‌ربازی گه‌وره بۆ رزگاركردنی مه‌نبیج ئاماده كراوه، كه له‌لایه‌ن راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاماده كراوه، سوپای سووریای ئازادیش كه 60%ی ئه‌و سوپایه سه‌ر به یه‌په‌گه‌ن، پلانه سه‌ربازییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له ئاسمانه‌وه بنكه‌كانی داعش له‌و شارۆچكه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن.
داعش به‌رگرییه‌كی زۆر ده‌كات له‌ناو مه‌نبیج، چونكه ئه‌و شارۆچكه‌یه بۆ ئه‌وان یه‌كجار گرنگه، له به‌رامبه‌ردا سوپای سووریای ئازادیش له پێشڕه‌وییه‌كانیدا به‌رده‌وامه بۆ گرتنه‌وه‌ی مه‌نبیج، چونكه به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه هه‌ردوو شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و ئه‌لبابیش ده‌كه‌وێت و داعش ناتوانن به‌رگری تێدا بكه‌ن. واته به گرتنه‌وه‌ی مه‌نبیج هه‌ردوو شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و ئه‌لبابیش ده‌كه‌وێته ده‌ستی سوپای سووریای ئازاد، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له‌و 2 شارۆچكه‌یه بمێننه‌وه و به‌رگری بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌یشی بچڕانی هێڵی ئه‌و 2 شارۆچكه‌یه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌ققه و حه‌له‌ب.
ئه‌گه‌ر داعش بیه‌وێت له‌ناو جه‌رابلوس و ئه‌لباب بمێنێته‌وه و شه‌ڕ بكات، ئه‌وكات شه‌ڕێكی بێسوود و زیان به‌خش ده‌كات، چونكه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری سه‌ربازییان پێ ناگات.
