نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانی کرد

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەلاحەددین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد.

لە دیدارێكدا سەرۆکی حکوومەن پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی دەربڕى بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى حەوتەمى یەکگرتووى ئیسلامیى كوردستان و هەڵبژاردنەوەى سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بە ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو.
پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە (2016/6/26) لە هەولێر بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانى كرد.

لە دیدارێكدا به‌ڕێزیان پیرۆزبایی و خۆشحاڵییان دەربڕى بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى حەوتەمى یەکگرتووى ئیسلامیى كوردستان و هەڵبژاردنەوەى جەنابى مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بە ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو و هیوایان خواست ئەم گۆڕانکاریانە سەرەتایەکى باش بن بۆ دووبارە بەرجەستەکردنى ئاشتەوایى و یەکتر قبووڵکردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و زەروورەتی ئاساییکردنەوە و هێوکردنەوەى دۆخەکە. به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵ و پێگەى یەکگرتووى ئیسلامیى كوردستان و مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدینیان بەرز نرخاند لە هەوڵە ئاشتەواییەکانى و ڕایانگەیاند بە ئومێدەوە دەڕواننە هەوڵەکانى جەنابیان بۆ لێکنزیککردنەوەى لایەنە سیاسییەکان و گفتوگۆ.









باسنیوز
Top