كۆچه‌ریان و خه‌ڵكى گونده سنوریه‌كانى سیده‌كان له‌ترسى بۆردومانى ئێران ناوچه‌كه جێده‌هێڵن
كاروان كه‌ریم خان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، رايگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆپخانه‌كانی ئێران به‌سه‌ختى بۆردومانی ناوچه سنووریه‌كانى سیده‌كان كرد‌و تا دواى نبوهڕۆ به‌رده‌وام بوو به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لاى خه‌ڵكى گونده‌كانى برادۆست و كۆچه‌رى و جوتیاران دروست بووه‌و چه‌ندین گوند به‌ره‌و چۆلبون ده‌چن و هه‌روه‌ها كۆچهریانیش ناوچه كوێستانیه‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن و بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان گوتیشى، ئه‌و ناوچانه‌ى بۆردومان كراون بریتى بوونه له بیركهمهو به‌ربزین و دهرهۆڵهو بنپهرێز و به‌نێ و چه‌ندین شوێنى دیكه، كه به‌هۆیه‌وه ئاگر له‌و ناوچانه كه‌وتۆته‌وه‌و روبه‌رێكى زۆرى ژینگه سوتاوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بووه‌و تیمه‌كانیشمان له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو به‌هاناوه‌چوونى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و له‌نزیكه‌وه‌ش سه‌ردانى شوێنى بۆردومانه‌كانمان كردووه.
باس‌نیوز
