نازم کەبیر: دەپرسین لە سیدەکان چ چالاکییەک کراوە تا ئاوا ئاگرباران دەکرێت
نازم کەبیر، جێگری سەرۆکی لیژنهى ناوخۆ وئاسایش وئهنجومهنه خۆجێییهكان رايگەیاند: ئەمرۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەچری ناوچەکانی سیدەکان و حاجی ئۆمەرانی بۆردومان کردووە لە کاتێکدا بەس هاووڵاتیانی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەی ئەمرۆ ڕوویدا بەم رەمەزانە بەم گەرمایە خەلکێکی زۆر ماڵیان وێران بووە و ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە، گوتی: "دەبێت بەشێوەیەکی خێرا هەوڵ بدرێت رێگری لەم تۆبارانە بکرێت چونکە تەنیا خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی و ناکرێت تۆپبارانەنەکان بەشێوەی هەرەمەکی بێت چونکە خەڵکی مەدەنی لەو ناوچانەدان، لەهەمان کاتدا ئێمە چەند ساڵە هەوڵی ئاوەدانکرنەوەی گوندەکانمان دەدەین ئێستا ناکرێت بەهۆی تۆپبارانی سنوورەکانەوە ئەو گوندانە چۆڵبکرێن چونکە زیانێکی یەکجار زۆری بەڕەزو باخ و ناوچە سنوورەیەکان کەوتووە".
گوتیشی: "من دەپرسم لە ناوچەی سیدەکان چ چالاکییەک کراوە تا ئاوا ئاگرباران بکرێن؟ دەبێت بەدواداچوون بکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا ئەو تۆپبارانە رابگرێت چیتر ئەم خەڵکە نەکرێتە قوربانی".
باسنیوز
