حاجی ئۆمەرانیش بۆردوومان دەكرێت.. چوار كەس بریندار بوون

حاجی ئۆمەرانیش بۆردوومان دەكرێت.. چوار كەس بریندار بوون
بەڕێوەبەرێ شارەدێی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیێنێت، لە بەیانی ئەمڕۆوە‌ تۆبخانەكانی ئێران دەستیان كردووە بە بۆردوومانكردنی ژمارەیەك گوندی سنووری حاجی ئۆمەران و چوار كەسیش بریندار بوونە‌.

(مەغدید عەریف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "سەعات 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی حاجی ئۆمەران لە دەوروبەری كوێستانەكانی گوندی ئالانەیان تۆپباران كرد".

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گوتیشی: "بە هۆی ئەو تۆببارانەوە چوار بریندار هەن لە كۆچەرەكانی نیشتەجێی كوێستانەكانی گوندی ئالانە و ماڵەكانیش ئاوارە بوونە و پوش و پاوانەكانیش بەشێكی سووتاوە".

دەشڵێت، تۆپبارانەكە ئێستا وەستاوە، بەڵام تاوەكو چارەگێك بەر لە ئێستا بەردەوام بوو‌.










KDP
Top