بەغدا داوای لەپەكەكە كردووە لەدژی پارتی حزبێكی عێراقی و دوور لە كوردی و كوردستانی لەشنگاڵ درورست بکات
ماڵپەری ڕۆژنیوزی سەر بە پەکەکە ڕای گەیاند، شهشهمین کۆنگرهی تەڤگەری دیموکراتی و ئازادی (تەڤدا) له شاری شنگال کۆتایی هاتووە و تیایدا بڕیار دراوە لهگهڵ کۆمهڵهی ئێزدیی ئازاد یهک بگرن و بهیهکهوه پارتێک دابمهزرێنن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو حزبە تازەیەی دامەزراوە، لە یەکگرتنی تەڤدا و کۆمەڵەی ئێزدیی ئازاد پێکهاتووە و ناوی (پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدییەکان) دروست بکەن کە پارتێکی سەر بە پەکەکە دەبێت.
بەغدا داوای لە پەكەكە كردووە حزبێكی عێراقی و دوور لە كوردی و كوردستانی لەو ناوچەیە دروست بكات، بۆ ئەوەی ئیزیدیەكان لەپارتی و كوردستان و كورد دوور بخەنەوە.
فشارنیوز
