نوجه‌یفی بۆ یه‌كێتى و گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتى بن و دووبه‌ره‌كى درووست مه‌كه‌ن
دوێنێ ئێواره شانده هاوبه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، سه‌ردانى ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتى " موته‌حیدوون"ـیان كرد.
نووسینگه‌ى نوجه‌یفی، راگه‌یندراوێكدا : له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه، ئاڵا تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى شانده‌كه ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه، كه رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان گۆڕان و یه‌كێتی هیچ لایه‌نێك ناكاته ئامانج و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان باش بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت ئابوورییه‌كان".
داواش له نوجه‌یفی كراوه، به‌و پێیه‌ى كه‌سێكى كاریگه‌ره له گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق، راوێژ و هاوكارییان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
لاى خۆیه‌وه، ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتى "موته‌حیدوون" هیواى خواستووه كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووبه‌ره‌كییان تێ نه‌كه‌وێت و به پێویستیشی زانیوه له‌گه‌ڵ براكانیان له پارتى به‌یه‌كه‌وه بن، هه‌روه‌ك به پێویستیشی زانیوه له دیاریكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گه‌ڵ به‌غدا، یه‌كهه‌ڵوێست بن.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، پشتگیری داخوازییه ره‌واكان ده‌كات كه هاوسازن له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاسادا، له‌گه‌ڵ هیچ رێكارێكیشدا نییه كه زیان به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت بڕینی مووچه و مافه‌كانى دیكه.
باسنيوز
