شاندی یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ مالیکی و عەبادی کۆدەبنەوە
محەممەد ڕەفعەت، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی کە ئێستا لە ناوەندی بڕیاردانی گۆڕان و یەکێتییەوە نزیکە، ڕاگەیاند: “شاندەکەی یەکێتی و گۆڕان، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەن و لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە، عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئەوەی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کرد، بەو سەردانە خۆشحاڵ دەبێت، ئەوەشی تێبینی و گلەیی هەبوو، بۆی ڕوون دەکەینەوە".
محەمەد ڕەفعەت ئەوەشي ئاشکرا کرد کە لەمەودوا، داواکاری و قسەی یەکێتی و گۆڕان لە بەرامبەر بەغدا یەک دەنگ و یەک گوتار دەبێت.
باسنیوز
