ئەو ھاوکاریانەی بۆ ڕۆژئاوا دەچێ، پەیەدە دەیبەن بۆ خۆیان

 ئەو ھاوکاریانەی بۆ ڕۆژئاوا دەچێ، پەیەدە دەیبەن بۆ خۆیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، ئەو ھاوکاریانەی لە باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە دەکرێت، پەیەدەوە دەستی بەسەردا دەگرێت و، دەیدا بە ئەندام ولایەنگری خۆیان! جەختیشی کردەوە، ئەگەر سنووری تورکیا بکرێتەوە و، پەیەدە هەروەک جاران لێ بخوڕێت خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ھەموو ڕادەکەن و، وڵات چۆڵ دەبێت.

ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھاوکاریانەی لە باشووری کوردستانەوە دەچێ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، پەیەدە دابڕی دەکا و، دەیداتە خێڵی خۆیان؛ نایدەن بە ئەندام و لایەنگرانی ئەنجومەنی نیشتمانی وحزبەکانی ناو ئەو ئەنجومەن؛ بە حیسابی خۆی تەمێیان دەکا!"

(کاوە ئازیزی) گوتیشی، دۆخی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە و، ئەوەندە لە سیاسەتی پەیەدە بێزار بوونە، ئەگەر سنوور کراوە بووبا تا ئێستا هەموویان ڕایانکردبوو، وڵاتیان چۆڵ کردبوو."










KDP
Top