تورکمانەکان پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بارزانی دەکەن

تورکمانەکان پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بارزانی دەکەن
سەرۆکی پارتی چاکسازیی پێشکەوتووی تورکمان، پێشوازی لە پێشنیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە دەکات و پێی وایە، دەرچەیەکە بۆ ئەوەی بچنە قۆناغێکی دیکەوە.

عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی پێشکەوتووی تورکمان، ڕايگەیاند: “ئامادەین بۆ کۆبوونەوەی بارزانی و هێز و لایەنە سیاسییەکان، ئامانج لە بەشداریکردنمان لەپێناوی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و هەنگاونان بۆ قۆناغێکی نوێ لە کاری سیاسی لە کوردستان، پێمان وایە لەم قۆناغەدا پێویستمان بەیەک دەنگی و یەک هەڵوێستی هەیە”.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشممە 23\6\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن.












باسنیوز
Top