سەرۆکى پەرلەمانى عێراق سەردانى میحوەرى مەخمور دەکات
سەلیم جبورى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەسەر لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانى فەرماندەیی کردە سەربازییەکانى نەینەوا لە مەخمور دەکات بۆ ئاگادربوون لە شێوازى ئامادەباشییەکان بۆ ئازادکردنى موسڵ.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژى ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦، سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەنگاوی یەکەمی ئۆپراسیۆنی موسڵ بە کۆنترۆڵکردنەوەی چەند گوندێک و هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەنزیک موسڵ و لە میحوەرى مەخمورەوە دەستیپێکردووە.
دواتریش قوناغى دوومى ئۆپراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ لەلایەن سوپاى عێراقەوە ڕاگەیەندرا و بەڵام تا ئێستاش تەنها چەند گوندێکى لە سنورى مەخمور کۆنترۆڵکردووەتەوە.
ان ا ر تي
