فرانك شتانمایه‌ر : ده‌بێت رێز له‌و بڕیاره بگرین كه دراوه، نابێت به‌شوێن تۆڵه‌دا بگه‌ڕێین
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، فرانك-واڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ZDF ی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی (دوێنێ) هه‌ینی لهلوگزهنبێرگ، بهوهزیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپای راگه‌یاندووه كه ده‌بێت ته‌ركیز بخه‌نه‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌وروپایه‌كی به‌هێز، نه‌ك تێكه‌ڵاوی جیاوازییه‌كانیان بن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه "ده‌بێت رێز له‌و بڕیاره بگرین كه دراوه، نابێت به‌شوێن تۆڵه‌دا بگه‌ڕێین".
23ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، خه‌ڵكی به‌ریتانیا له‌ریفراندۆمێكدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 51.9 ده‌نگیاندا بۆ جیابوونه‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو له‌به‌رانبه‌ردا، سه‌دا 48.1 داوای مانه‌وه‌یان كرد.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌رلینی پایته‌خت، چاوی بكه‌وێت به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، به‌لجیك، هۆڵندا و لوكسمبێرگ، كه به‌یه‌كه‌وه شه‌ش ئه‌ندامه بنیاتنهرهكهی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێكده‌هێنن.
مانفرێد ویبه‌ر، كه نوێنه‌رایه‌تیی پارته سیاسییه‌كه‌ی ئهنجاێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كات له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه به رۆژنامه‌ی موشنهر مێركور-ی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه "ده‌مانه‌وێت تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ بكه‌ین، نه‌ك جیابوونه‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون".
رۆژنامه‌ی دی وێڵتی ئه‌ڵمانی، به‌پشتبه‌ستن به دۆكیومێنتێكی وه‌زاره‌تی ئابوریی وڵاته‌كه له ژماره‌ی دوێنێیدا ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی، كه به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانن له‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، فینله‌ندا و هه‌نگاریا به هه‌مانشێوه‌ی به‌ریتانیا هه‌وڵی جێهێشتنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی ناو وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ده‌نگدانێكی هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه نیه وڵاتێكی دیاریكراو جددیه‌تی بێت له‌جێهێشتنی یه‌كێتیه‌كه.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا، یه‌كێتیه‌كی سیاسی-ئابورییه، كه له 28 ئه‌ندامی وڵاتانی ئه‌وروپا پێكدێت و پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 23ی (حوزه‌یران/6) به‌ریتانیا بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتییه‌كه دا، له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م (ساڵی 1945) جۆرێك لهنزیكبوونهوه له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیادا دروستبوو كه به تێپه‌ڕینی كات له ژێر ناوی جیاوازداو سه‌ره‌تا بۆ مه‌به‌ستی ئابوری فراوانكرا، تاوه‌كو له‌ساڵی 1993 وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناسێندرا، رووبه‌ری ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام لهیهكێتیهكهدا بهبهریتانیاوه چوار ملیۆن‌و 324 هه‌زارو 782 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 508 ملیۆن كه‌سه.
خه‌ندان
